به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ"عەمار حەکیم" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ئیراق لە ۆبوونەوەی نووسینگەی ناوەندی ئەنجوومەنی باڵا لە بەغدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرکەوتنەکانی ئێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم و بە بۆنەی ئازادی شاری گرینگ و ستراتژیکی فەلووجە ، جەختی کرد کە ئێراق بە هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە ئەدات . عەممار حەکیم ، بەراشکاوی ووتی ئێراق پێبەندی شووناسی عەرەبی ، ناوچەیی و ئیسلامی خۆیەتی هەر بۆیە درێژە ئەدات بە هاوکارییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا .
لە هەوالێکی دیکە لە ئێراق "حەیدەر ئەلعۆبەیدی " فەرماندەی پایەبەرزی سوپای ئێراق ئەمرۆ شەممە باسی لە دەست پێکرانی رەوتی سرینەوەی مین و پووچکردنەوەی بۆسەکانی تەقینەوە، لە شاری فەلووجە دا کرد .
عۆبەیدی جەختی کرد پێشڕەوی هێزە ئیراقیەکان بەرەو نەخۆشخانەی شاری فەلووجە بە کاو و خۆیە چوونکا ترسی ئەوە لەئارادایە کە ترۆریستانی داعشی لە نەخۆُشەکان وەکوو سپه ری ئینسانی کەڵک وەربگرن . هەرلەم حالە دا "مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق یس رایگەیاند ، لە بارودۆخی ئێستا دا مەسەلەی سەربەخۆیی و پشتگری لە پێشمەرگەی کورد لە ڕەوتی وەدەرنانی تررۆیستانی داعش و باشتر بوونەوەی ڕەوشی بژیوی خەڵک و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە له سه رووی گرفته کانی هەرێمی کوردستانە .